Study In Poland By Think Poland

Study In Poland By Think Poland company information, Employees & Contact Information

ثینک پۆڵاند، یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی بواری راوێژکاریی پەروەردەییە لەسەر ئاستی وڵاتی پۆڵەندا. لەمانگی 9ی ساڵی 2011 خەڵاتی " رێبەری بەڵێندەرایەتی بۆ ساڵی 2011" ی پێبەخشرا کە ئەو خەڵاتە ساڵانە بە چەند کۆمپانیایەکی دیاریکراو دەبەخشرێت کە دەستکەوتی دیاریان لە بواری ،پێشبڕکێیی بەڵێندەرایەتی و نوێکاریی لە بازاڕی ناوخۆ و دەرەوە بەدەست هێناوە. ثینک پۆڵاند، لەوە تێدەگات کە خوێندن لە ئەوروپا سەرەتایەکی مەزنە بۆ داهاتوو بۆیە پۆرتاڵێکمان دروستکردووە کە تێیدا دەتوانیت ئاشنا بیت بە هەموو شتێک کە پێویستە بیزانیت دەربارەی خوێندن و ژیانکردن لە پۆڵەندا. www.thinkpoland.org لە پۆرتاڵەکەدا دەتوانیت نمایشی زانکۆکانمان ببینیت، بوارێکی خوێندن هەڵبژێریت و هەروەها بۆچوونی ئەو قوتابی – خوێندکارە نێودەوڵەتییانەی تر بخوێنیتەوە کە پێشتر ئەو بڕیارەیان داوە و دەستیان کردووە بە خوێندن لە پۆڵەندا! ثینک پۆڵاند، جۆراوجۆریی کۆرسی خوێندن بە هەرزانتر و بە کوالیتی بەرزتر پێشکەش دەکات جگە لەوەی دڵی ئەو قوتابی - خوێندکارانەش رازی دەکات کە خوازیاری زیاترن! ثینک پۆڵاند، دەتوانێت کۆمەڵێک خزمەتگوزاریی پرۆفێشناڵی گشتگیر پێشکەش بە قوتابی – خوێندکارانی نێودەوڵەتیی بکات لە رێگای ئۆفیسەکانی ثینک پۆڵاند یان لە رێگای بنکەکانی خزمەتگوزاری ثینک پۆڵاند لە زۆربەی شارە ئەکادیمییەکان لە سەرتاسەری وڵاتی پۆڵەندا ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیای ثینک پۆڵاند لە وارشۆ دەکەوێتە ناو کتێبخانەی زانکۆی وارشۆ کە ناونیشانێکی زۆر ناسراوە، سەرباری ئەوەش تیمەکانی ثینک پۆڵاند لە شارەکانی تری وەک (کراکوڤ، پۆزنان، لوبلن، گدانسک و لۆدچ) هەن و قوتابی – خوێندکارانی نێودەوڵەتیی دەتوانن پشتیان پێ ببەستن لە دەرەوەی وارشۆی پایتەخت کە دەکرێت وەک بنکەی پاڵپشتی قوتابی - خوێندکار ناوببرێن. لەمەوە دەمانەوێت بڵێین؛ ئێمە لە تواناماندایە بەرزترین جۆری خزمەتگوزاریی پێشکەش بکەین، گرنگ نییە هەر شارێک دیاری بکەن بۆ خوێندن لە سەرتاسەری وڵاتی پۆڵەندا! قوتابی – خوێندکار کە دەگاتە وڵاتی پۆڵەندا دەتوانێت لەسەر ثینک پۆڵاند حساب بکرێت و پشت بە راوێژەکانمان ببەستێت بە درێژایی مانەوەی هەر لەسەرەتای گەیشتنیەوە تاکوو بەدەستهێنانی بڕوانامە و دەرچوونی لە زانکۆ و بڕیاردان بۆ گەڕانەوە.

Company Details

Address
Salim Street, Sulaimani,kurdistan Region 46001,iraq
Industry
Higher Education
NAICS
Colleges, Universities, and Professional Schools
HQ
Sulaimani, Kurdistan Region
Looking for a particular Study In Poland By Think Poland employee's phone or email?

Study In Poland By Think Poland Questions

Free Chrome Extension

Find emails, phones & company data instantly

Find verified emails from LinkedIn profiles
Get direct phone numbers & mobile contacts
Access company data & employee information
Works directly on LinkedIn - no copy/paste needed
Get Chrome Extension - Free

Aero Online

Your AI prospecting assistant